هه لودستن پەناوبه ران و کۆچبەران ل که مپا

زانیاری بۆ پەناوبه ران  و کۆچبەران 

بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوەتە هۆی هۆی دروستبونی قەیرانێکی جیهانی. لە ساتی ئێستەدا لە کوردستان و لە تەواوی جیهاندا  زانیاری زۆراوجۆر سەبەرات بەو نەخۆشیە هەیە. ئاسان نییە کە بزانیت کە دەبێت بڕوات بە چ زانیاریەک هەبێت.

 

بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا  سنورداریەکی فراوانی لە ژیانی ڕۆژانەدا دروستکرد. ئەندامانی خێزان و هاورێیان ناتوانن یەکببینن بەهۆی سنورداربونی پەیوەندیەکان. بەم هۆیە، هەندێک هەست بە تەنیایی دەکەن.

ڕەنگە تۆش نیگەرانی و ترست هەبێت سەبارەت بە هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکەت. ڕەنگە کە کەسانێک بناسیت کە لە لە کەمپی پەنابەران دەژین. نیگەرانی ئەوەیان هەیە کە توشی کۆرۆنا دەبن. ئەمە ڕەنگە زۆر ناڕەحەت و زەحمەتبێت بەرگە گرتنی. زۆربەی نیگەرانی و بیرۆکەکان ڕەنگە بگۆڕن بۆ ناڕەحەتی جەستەی و ڕۆحی. ئایا خەوت خراپا؟ هەست بە گرژی دەکەیت؟ ئازاری زیاترت هەیە؟ ئایا هەست بە شەکەتی و ماندوبون دەکەیت بە درێژای ڕۆژ؟ ئایا هەستێکی بەهێزی بێ هیوای و هەست بە پوچیت هەیە؟

لەم لاپەڕەدا هەندێک تێبینیت پێشکەش دەکەین هەتا بتوانیت خۆت لەگەڵ ئەو بارە قۆرسە بگونجێنی.

 لە بارودۆخی قەیراندا زۆر گرنگە کە باڵانسی لایەنی دەرونیت بپارێزیت