سەروکێ هەرێما کوردستان پێشوازیا سەروکێ یەکەتیا زانکویێن کوردستانێ وسەروکێ زانکویا دهوک کر
ڕۆژی سێشەممە 3ـی 5ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پڕۆفیسۆر زولكەفل عەبدولڕەزاق سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهان كرد كە دامەزراوەیەكی جیهانیی سەر بە ڕێكخراوی یونسكۆیە و سەد و بیست وڵات تێیدا ئەندامن، ولەسەروکى زانکویا دهوک دکتور مصلح دهوکى سەروکى زانکویا دهوک.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی بۆ كوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی و هەروەها ستاییشی پێشكەوتن و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان كرد و دەستخۆشیشی لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ دابینكردنی سەقامگیری بۆ خەڵكی كوردستان سەرباری بوونی شەڕ و تەحەدیاتی بەردەم هەرێمی كوردستان. لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهان، سەرۆك بارزانیی لە هەنگاو و چالاكییەكانی یەكێتییەكەی ئاگادار كردووە و ڕایگەیاند كە یەكێتی زانكۆكانی جیهان پاڵپشتی خەڵكی كوردستانە و بڕیاریشە هەرێمی كوردستان ببێتە ئەندامێكی ئەو یەكێتییە.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهانی كرد و دەستخۆشی و پێزانینی هەبوو بۆ كار و چالاكییەكانی و هەروەها پێشوازی لە بڕیاری بە ئەندامبوونی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی زانكۆكانی جیهان كرد و، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.