وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى ڕادەگەیەنێت
April 7, 2021, 10:54 p.m.

 

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستاو فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:

https://www.china-aibo.cn/EN

تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

1. ماستەر:

➢ پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
➢ پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
➢ دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
➢ دەبێت تەمەنی پێشکەشکار لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
➢ ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێویستە پێش پێشکەشکردن، تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
➢ داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆسو ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
➢ کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، پێویستە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
➢ کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
➢ کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆ پاکی لە لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
➢ دەبێت پێشکەشکار لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەشبکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
➢ پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
➢ لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

2. دکتۆرا:

➢ پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
➢ پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
➢ دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
➢ دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
➢ ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کەداواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
➢ داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
➢ کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوالەلایەن وەزارەتی پەیوەنديدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
➢ کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
➢ کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆ پاکی لە لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
➢ دەبێت پێشکەشکار لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆسو ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
➢ پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لەڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
➢ لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تادەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

تێبینى:

➢ هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
➢ تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر بکەن لەڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە:

تەلەفۆن: ٠٧٥٠٠٧٣٢٦٦٢

ئیمێل: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn