دەرمانسازييەكان
March 14, 2024, 2:03 p.m.

زانكويا دهوك – كوليزا ده رمانسازي

به شي ده رمانسازيه كان

فارماسیوتیکس (دارمانسازییەکان) لقى دەرمانسازییە كە مامەڵە لەگەڵ كردارى بەكار خستنى قەوارەيێكى كيمياويى نوێ يان دەرمانى كۆن بۆ دەرمانێك كە بەسەلامەتى و بەكاريگەرى بەكار بهێنرێت. ئەوە ئەو ڕووبەرەى دەرمانخانەيە كە پەيوەنديدارە بە دروست كردن ژەمى جۆراوجۆری دەرمان؛ جونیەتی خەزن کردن و جێگيرى دەرمان ديارى دەكات؛ و كاريگەريى پێدان و پێکهاتەکەی  هەڵ دەسەنگێنێت لە سەر هەڵ مژين، دابەشكردن، مێتابۆليزم، و دەردانى دەرمان لە جەستەی مرۆڤ.

لقى زانستى دەرمان

يەكێکە لە لقەکانی كۆلێژی دەرمانسازی زانكۆى دهۆك. کە شوێنەکەی دەکەوێتە قاتی یەکەمی کۆلێژی دەرمانسازی، کە ئەو پێك دێت لە دوو تاقيگە كە مامەڵە لەگەڵ كردارى گۆڕیینى قەوارەيێكى كيمياويى نوێ بۆ شێوەيێكى ژەم كە قبووڵ بكرێت لەلايەن نەخۆشەكان، لە ڕێگای زانینی سیفەتوو و تايبەتمەنديى كيمياويى فیزیایی ئەوە ماددەى كيمياوییە پێش گۆڕينەكەی.

ئێمە لقێكى هەمە تایبەتمەندیین شارەزایی دەرەخسێنن لەبوارەکانی دۆزينەوەى دەرمان، پەرەسەندن، و هەڵسەنگاندن. ئێمە پابەندين بۆ بەدوا كەوتنى بەخششى خوێندن كە زانستی نوێ دروست دەكات، بۆ فێربونی ئەو ئاڵوگوۆڕی بیرەوەرییانە و پاراستنی زانست، و بۆ بەشدارى كردن لە ئاڵوگۆڕی زانست.

ئەندامى لقەكەمان هەموو هەرەوەزن وە هەروەها پێكەوە كار دەکەن تا يارمەتى قوتابى زانكۆكە و قوتابيى دواى دەرچوون بدەن، تا ئەوان بەهێز بكەن بۆ دۆزینەوەی زانستی بناغە کە گرینگە  لە بەرنامەی دەرمانسازی کارزان، رەخساندنی بەرزتریین جۆری پەروەردە لە زانستی دەرمان.

پێشکەش کردن و پێش کەوتنی شارەزایی بێرکردنەوەی گرینگ، شلۆڤە کردنی کێشە لە درێژە ژیانی فێربوون بۆ دەرمانسازی ئایندە.

سەرەراى ئەوەش، پشتگيريێكی زۆر هەيە بۆ  هەر قوتابيەک  بۆ ئەوەی كاربکات و فێرببێت و بەشێوەيەكى كردارى بەسەر شێوەى ژەمى جياواز (ڕێسا و هەڵسەنگاندن) كە پێک دێت لە، هەڵواسين، گيراوەى شيرى، حەب، كەپسوول، تەحامیل … هتد. بەهۆى ئامادە بوونی زۆربەی  ئامێرەكان كە پێويستن لە كێڵگەى دەرمان.

Head of the Department of Pharmaceutics

Assistant Lecturer: Dr.Mary Hassado Haido

خەونەکانمان

  • دابین کردنی پەروەردەيێكى يەك خراو لە زانستى دەرمان بۆ قوتابى کە دەگەرێتەوە بۆشارەزایی ئێمە و بەرنامەى دەرچوو.
  • بەرنامەى توێژينەوەى نوێ دەهێڵنەوە لە زانستى دەرمان كە بەشدارى دەكەن بە تێگەيشتنی ئێمە لە داڕژتنەكە، دروست كردن، گەياندن، ڕێككردن، كار و سەلامەتيى زيندەوەرزانى ئاوێتەى چاڵاك.
  • خزمەت دەكەن هەروەك سەرچاوەيێكى شارەزايى بۆ زانكۆ و كۆمەڵگەكە بەگشتى.

ئامانجەكانمان

باشتر کردنی دۆخی مرۆڤ لە رێگەی بەرەو پێش بردنی دەرمانساز و پێشکەوتنی زانست پێکەوە لەگەڵ جێبەجێکردنی توێژینەوە. ئەم خەونە بەدەست دەهێنرێت لە رێگەی ڕێنماییەکانی بنکەی قوتابیان و توێژینەوەی هاوبەش و ژینگەیەکی پراکتیکی. 

ئاواتەکانمان

ئاواتەکانمان ئاواتەکانی زانستی دەرمانن کە بریتین لە:

  • رەخساندنی کۆمەلگە بە دەرمانسازی سەرکردە لە پیشە.
  • رەخساندنی جەند قوتابیەکی پر لە زانست بۆ پێگەیشتن بە سەرکەوتن و گەشەکردنی کەسی و پیشەیی.